سەرۆکی هەرێم و وەفدێکی کۆنگرێسی ئەمریکا مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی داعشیان تاوتوێکرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدێکی کۆنگرێسی ئەمریکا مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ڕاڵف ئه‌براهام ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری ئه‌نجامیدا، دووپاتی كرده‌وه‌ دوای ساڵی ١٩٩١ەوە هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌ك بووه‌ كه‌ پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئێستاش ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ڕوویان تێكردووه‌ و وه‌كو پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵكانی لێقه‌وماو به‌كار ده‌هێنرێت. 

 

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا بابەتەكانی بەهاناوەهاتنی ئاوارە و پەنابەران لە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان بێ جیاوازی لەلایەن دەزگاكانی هەرێمی كوردستانەوه،‌ پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، سەرهەڵدانەوەی مەترسییەكانی داعش، بەردەوامیی پشتگیریكردنی پێشمەرگە، هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاكاندا و دۆستایەتیی بەهێزی خەلكی ئەمریكا و هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

 

تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی دۆخی ئێستای عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. 




PM:06:58:19/02/2020