قادر بەشدار شاعیر و میدیاکاری کورد کۆچی دوایی کرد

شەوی رابردوو شاعیر و میدیاکار قادر بەشدار دوای تێکچوونی باری تەندروستی کۆچی دوایی کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، قادر بەشدار، شاعیر و میدیاکاری کورد شەوی ڕابردوو بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمەکەی لە مزگەوتی خانە لە کۆیەوە ببرێتە گۆڕستان و بەخاک بسپێردرێ.

 

قادر بەشدار، ساڵی ١٩٦٢ لە گەڕەکی بایزئاغا لە کۆیە لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٩ تووشی جەڵتەی دڵ بووە، بەڵام چارەسەری پزیشكی وەرگرت و باری تەندروستی باشتر بووەوە.

 

قادر بەشدار، ماوەی ٢١ ساڵ وەك راگەیاندنكار لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن كاری كردووە، لەم چەند ساڵەی دواییدا وەك فۆتۆگرافەر دەستی كردبوو بە ئەرشیفكردنی ژیان لە كۆیە، هاوکات شیعریشی نووسیوە. 

 

 

 


AM:11:12:23/02/2020