لە ئێرانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا گوێزرایەوە بۆ کوەیت و بەحرەین

هەردوو ولآتی کەنداو، کویەت و بەحرەین کە دراوسێی ئێرانن رایانگەیاند کە چەند هاولآتیەکی وڵاتەکەیان کە لە ئێران بوون گەڕاونەتەوەو تووشی کۆرۆنا بوون.

 

وەزارەتی تەندروستی بەحرەین بڵاویکردەوە کە دوو هاولآتییان لە ولآتی ئێران گەڕاونەتەوەو دوای پشکنین دەرکەوتەوە کە نەخۆشە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

هەروەها وڵاتی کوەیتیش رایگەیاند کە دوو هاوڵاتیان لە شاری مەشهەدی ئێران بوون، دوای گەڕانەوەیان ئاشکرا بووە کە کۆرۆنایانە.

 

لە کۆتایی هەفتەی رابردووە تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە شاری قومی تاران و تا ئێستا ٨ کەس مردوون و زیاتر لە ٥٠ کەس تووشبوون، وەک میدیاکانی ئێران ئاماژەی بۆ دەکەن.



AM:09:53:24/02/2020