ژمارەی مردن‌و تووشبوان بەکۆرۆنا لە ئێران بەرزدەبێتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا لە ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٦ کەس لە کاتێکدا دوێنێ ١٩ کەس بوو، هاوکات بەرپرسێکی تری ئێرانی تووشی ئەو نەخۆشیە دەبێت.



وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند لە دوێنێوە زیاتر لە ١٠٠ کەسی تر تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەمەش ژمارەی تووشبوان گەیشتە ١٤١ کەس زۆربەیان لەشارەکانی قوم و تارانن و ١٨ پارێزگای تر کە هەردوو پارێزگای کوردنشینی سنەو کرماشانیش لەنێوان ئەو شارانەدایە.

 

 
هەر ئەمڕۆ موجتەبا زنورییە، ئەندامی پەرلەمانی ئێرانە، لە رێگای ڤیدیۆیەکەوە بڵاو یکردەوە و  تووشی کۆرۆنا بووە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا وەکیل وەزیری تەندروستی ئێران کە ناوی عەلیزادە وەهاب زادەیە و لە چەند رۆژی رابردوودا تووشی کۆرۆنا بووبوو، رایگەیاند کە چاک بۆتەوە.

 
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانیی خۆی لەبارەی بەخێرایی زیادکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران دەربڕیوە.




PM:02:41:27/02/2020