پاپای ڤاتیكان به‌هۆی توشبونی به سه‌رما و له‌رزوتاوه، هه‌موو دیداره‌كانی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداریش گومانی له‌وه نه‌كردوه پاپا كۆرۆنای بێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەرپرسی میدیایی ڤاتیکان، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، بەهۆی هەڵامەت و ناجێگریری بارودۆخی تەندروستییەوە، بڕیاریدا تەواوی بەرنامە ئاینییەکانی هەڵبوەشێنێتەوە و بەشداری هیچ چالاکییەک نەکات.
بەشێک لە میدیاکانی ئیتاڵیا گومان دەکەن پاپای ڤاتیکان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، بەڵام تاکو ئێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
پاپای ڤاتیكان له ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵیدا توشی نه‌خۆشیی سیل بووه و به‌وهۆیشه‌وه له بۆینس ئایرس-ی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین كه شوێنی ره‌سه‌نی خۆیه‌تی، چاره‌سه‌ری بۆ كراوه و به‌شێكی له سییه‌كانی بڕدراوه.