کاتی گەیشتنی پارەکەی بەغدا ئاشکرا بوو

حکومەتی بەغدا رۆژی یەک شەممە ١ی ئازار پارەکە دەنێرێت بۆ هەرێم لەژێر دەستی وەزارەتی داراییدا دەبێت.


 
رێبوار کەریم مەحمود، پەرلەمانتاری کورد لەپەرلەمانی عێراق لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" پارەی ئەم مانگە لەبەغداوە هاتووە و لە رۆژی یەکشەممە ۱ی ئازار لەژێر دەستی هەرێمدا دەبێت".


هەروەها دەشڵێت "هەرێم رایگەیاندووە ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بەشی موچە ناکات و خۆی پارەی تری دەخاتەسەر، کەواتە تا ئەو پارەیە دێت بۆ خۆی لەوەی کە دەیخاتەسەری موچەی چەند شوێنێک دابەش دەكات".


رۆژی پێنج شەممە ماڵپەڕی سپی لە سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە رۆژی یەک شەممە پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم.

PM:09:34:28/02/2020