سەرکردایەتی یەکێتی ژمارەیەک پۆستی نێوخۆی حیزبەکەی هەڵبژارد

سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا کە لە سلێمانی سازیکرد سکرتێری ئەنجومەن و جێگر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژارد.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا فەرید ئەسەسەرد وەک سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا، مەستەفا چاڵاوی بە جێگری سکرتێر هەڵبژێردرا.

 

هەروەها تابان عەبدوڵا وەک بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا.

 

تا ئێستا کێشەی دەسەڵاتەکانی نێوان هەردوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی وەک کێشەیەکی هەڵپسێردراوی نێوان ئەو دوو دەسەلآتە باڵایەی یەکێتی ماوەتەوە.



PM:05:16:29/02/2020