بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست چووە بواری جێبەجێکردنەوە

پرسی بە هەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست چووە بواری جێبەجێکردنەوە، وەک وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند.


ئەحمەد عەبدولرحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند " كاری وردبینی هەردوو پەروەردەی دهۆك و گەرمیان تەواو بووە، ئەمرۆ بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات".


وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دەڵێت" دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (34) لە 6/11/ 2019، وە نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (9700) لە بەرواری 13/11/2019، تایبەت بەهەمیشەییكردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گڕێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە. ڕۆژی چوارشەممە 26/2/2020، لیستی مامۆستایانی گڕێبەست لەگەڵ بەڵگەنامەو زانیاریەكان گەیشتنە وەزارەتی دارایی و ئابووری". 

 
هەروەها لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت" دوای دوو ڕۆژ لە كاركردنی بەردەوام سەرئەنجام كاری وردبینی هەردوو پەروەردەی دهۆك و گەرمیان تەواو بووە، ئەمرۆ بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات". 

 
ئەحمەد عەبدولرحمان لە کۆتاییدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی تریش پرۆسەی وردبینی كردن بەردەوامە تاوەكو بتوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، كاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گڕێبەستی سەرجەم پەروەردەكانی تریش تەواو بێت.

 


PM:12:00:01/03/2020