سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ئەنجامەکانی ماستەرو دکتۆرا رادەگەیەنرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوەی ماستەرو دكتۆرای پەسەندكردو، سبەی بە ئۆنلاین ئەنجامەكان رادەگەیەنرێت.
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست " سپی " کەوتووە ، تیایدا هاتووە"وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سەرکەوتنی گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرای له زانكۆكانی كوردستان راگەیاندو وتی: له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه به گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا له كوردستان داده‌نرێت، له كۆی (4938) كورسی ماسته‌رو دكتۆرا، (3685) پێشکەشکار له خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا وه‌رگیراون، کە دەکاتە ڕێژەی (75%) کورسییە تەرخانکراوەکان."
هەروەها لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە"ئەمڕۆ ئارام محەمەد قادر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت كۆبوەوە و تیایدا ئەنجامی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) پەسەندکرا."
وەزارەتی خوێندنی باڵا باس لەوەش دەکات"ئارام محەمەد قادر سەبارەت بە پەسەندكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی ماستەرو دكتۆرا ڕایگەیاند: دوای ته‌واوبونی قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕێکخستنی کێبڕکێ و پەیڕەو کردنی سیسیتمی خاڵبەندی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2019-2020)، ئه‌مرۆ ئەنجومەنی وەزارەت ئەنجامەکانی پەسەند کرد و خوازیاران ده‌توانن لە سبەینێوە ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر وێباستی ڕەسمی زانكۆكانیان وه‌ربگرنه‌وه."
له كۆی (4938) كورسی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا، (3685) پێشکەشکار له‌خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا وه‌رگیراون، هاوکات (204) وه‌رگیراو کە بریتیین له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی پلە یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و، (7) وه‌رگیراوی نابینا به رێژه‌ی (100%) وەرگیراون.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، کۆی گشتی وه‌رگیراوانی ماسته‌رو دكتۆرا بریتییه له رێژه‌ی (75%) کورسیە تەرخانکراوەکان، کە ئه‌م ڕێژه‌ی وهرگیرانهش یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ توانای مرۆیی و زانستی و مادی زانكۆكانی كوردستان و ته‌واوكه‌ری پێداوستی بازاری كاری كوردستانه به هه‌ردو کەرتی گشتی و تایبه‌ت."
له هه‌مانكاتدا و له پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌سه‌ر بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی كوردستان كرایه‌وه به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی تكێرای نمره (تحسین معدل)ی بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی كه‌وا تێكرای نمره‌ی به‌كالۆریۆسیان له (60%) كه‌متره تاوه‌كو دوای ته‌واوكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی بتوانن درێژه به خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی كوردستان بده‌ن، بۆ ئه‌م ئه‌مه‌ش (395) خوازیار له خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی وه‌رگیران.
هەر لە كۆبونەوەكەدا ئەم بڕیارانە دراون:
1-پەسەندکردنی ئەنجامەکانی خوێندنی باڵا بەھەردوو ئاستی ماستەر و دکتۆرا وەک خۆی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان.
2-پەسەندکردنی ئەنجامەکانی دبلۆمی بالای یەک ساڵەی ئەکادیمی بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە چوارچێوەی رێنماییەکان.
3-مانگی شەشی ئەمساڵ (حوزەیرانی 2020) خولێکی دیکەی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان ڕادەگەیەندرێت و پرۆسەی پێشکەشکردن دەست پێدەکات.
4-ئه‌و خوازیارانه‌ی له (تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی) ده‌رچونه، به‌ڵام به هۆی نەمانی كورسی خوێندن وه‌رنه‌گیراون، ئەوا له خولی داهاتووی مانگی شەشی ئەمساڵ سەرپشک دەکرێن بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی، یان بەو نمرەیەی کە لەخولی یەکەمدا بەدەستیان هێناوە بچنه پێشبركێ له‌سه‌ر كورسیه‌كان، بە مەرجێک لە کاتی دوبارە ئەنجامدانەوەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەوا نمرەی دوایین تاقیکردنەوەی بۆ هەژمار دەکرێت.
PM:07:51:03/03/2020
خوێندن
ماستەر
دکتۆرا
دهۆک.. بەهۆی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سێ کەس دەستگیرکران
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
بەهۆی هاتنی مباپێ ئەستێرەیەکی گەورە ماڵئاوایی لەریاڵ مەدرید دەکات
ئەستێرەکان
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
وێنە.. کیژان چەند وێنەیەکی منداڵی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە
هونەرمەندی شێوەکار ناشاد کۆچی دواییکرد
هونەرمەندێكی ناسراوی عەرەب تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت
هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بە شێرپەنجە کۆچی دواییکرد
Spee Media