پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی سۆران عومەر ناوی تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی پاسەوانەکەی نوسینگەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرا دەکات کە شەوی رابردو لە هەولێر کوژرا.
سۆران عومەر لەنوسینێکیدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک جۆر‌و ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلە ئاشکرادەکات کە تۆمەتبارەکان پێیان بوە‌و دەڵێت "ئۆتۆمبیلێكی جۆری مارسیدس ستێشن 2010 ژماره 87621 ی دهۆك ڕه‌نگی ڕه‌ش، ئیهانه‌ی پاسه‌وانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر ده‌كات و بۆ چه‌ند جارێك گێچه‌ڵ به‌و كاك قاسمی پاسه‌وان ده‌كه‌ن، دواجار دێنه‌وه به‌ر مه‌ڵبه‌ندو بە 4 كه‌س كه‌هه‌ر چواریان ده‌مانچه‌یان پێیه(...) په‌لاماری چه‌كی ده‌ستی كك قاسم ده‌ده‌ن و هه‌وڵی ڕفاندنی ده‌ده‌ن"
سۆران عومەر ناوی تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی پاسەوانەکە ئاشکرادەکات‌و دەڵێت "(ئ ئ) په‌لاماری چه‌كی ده‌ستی كك قاسم ده‌دات و هه‌وڵی ڕفاندنی ده‌ده‌ن به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كه ته‌سلیم ناكات به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كه‌ن دوای به‌ئاگاهاتنی برایان له‌ناو مه‌ڵبه‌ند ئه‌و 4 چه‌كداره هه‌ڵدێن و ئێسته ناسنامه‌و ئۆتۆمبیل و ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌به‌رده‌ستدایه، به‌داخه‌وه كاكه قاسم له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی به‌هۆی نه‌زیفه‌وه گیانی سپارد".
ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ ئەو کارە بە "ئیرهاب" ناو دەبات‌و دەڵێت "ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كراوه تیرۆر و ئیرهابێكی ئاشكرایه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر به‌رپرسیاره له‌و تاوانه كه‌خه‌ڵكانێك به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌و به‌ئاشكراو به‌ده‌مانچه‌وه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باره‌گای حزبێك و هه‌وڵی ڕفاندنی پاسه‌وانه‌كه‌ی بده‌ن و دواتر تیرۆری بكه‌ن و هه‌ڵبێن ... "
لەکۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت کە ئەو کارە بە بەرنامە کراوە‌و پەیوەندی بەئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە هەبوە.