سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست بەهەمیشەیی کران

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند" کاری وردبینی دۆسیەی مامۆستایانی گرێبەستی شاری هەولێر کۆتایی هاتووە و ئەمڕۆ وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بە هەمیشەییکردنیان کردووە".

 

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکانی راگەیاند" كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەواو بوو، وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد".

 

ناوبراو وتیشی" دوای پێنج ڕۆژ كاركردنی بەردەوام لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی، كاری ووردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كۆتایی هات".

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری دارایی واژۆی لەسەر بە هەمیشەیکردنی مامۆستایانی سنوری گەرمیان و دهۆک و سلێمانی و شارەکانی دیکەش کرد.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست کە ژمارەیان نزیکەی شەش هەزار مامۆستایە بکاتە هەمیشەیی




AM:10:41:04/03/2020