بەپێی نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەكراوە بە رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO تایبەت بە خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆئەوەی هاوڵاتیان ئەو رێنماییە جێبەجێ بكەن و پێوەی پابەندن بۆ سەلامەتیان.
داوا لەهاوڵاتیان كراوە بۆ پاراستنی خۆیان و خانەوادەكەیان و هاونیشتمانیان پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكەن:
* تكایە زوو زوو دەستەكانت بشۆ.
* ئەگەر بەئاشكرا دەستەكانت پیس بوو بە ئاو و سابون بیان شۆ.
* بەردەوام بەجێلی كحولی دەستەكانت پاك بكەرەوە (بەجۆرێك ڕێژەی كحولەكەی لە 60% كەمتر نەبێت.
* دووركەوەرەوە لەدەست لێدانی دەم و لووت وچاو.
* لەكاتی كۆكە و پژمەدا كلێنكس بەكاربهێنە و پاشان فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت (سەبەتەی خۆڵی سەرداپۆشراو).
* دووربكەوەرەوە لەو كەسانەی كۆكەو پژمە و تا یان نیشانەی نەخۆشیان پێوە دیارە.
* لەم كاتەدا گەشتەكانت بۆ ئەو وڵاتانە یان ئەو شوێنانە مەكە و ڕابگرە كە نەخۆشی كۆرۆنای تێدایە.
* دووركەوەرەوە لەشوێنی قەرەباڵغ و بەشداری بۆنە كۆمەڵایەتیەكان مەكە لەكاتی ئێستادا (ئاهەنگ و كۆڕ و كۆبونەوە و مەراسیمەكان).
* بەردەوام هەوا گۆڕكێ لەماڵ و شوێنی نیشتەجێ بووندا بكە.
* بەبێ بەكارهێنانی كەلوپەلی خۆپاراستن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و ماڵی مەكە.
* بەرهەمی ئاژەڵی و پەلەوەر (هێلكە، گۆشت ، شیر) بەباشی بكوڵێنە پێش بەكارهێنانی.
* لەكاتی نەخۆشیدا سەردانی نزیكترین دامەزراوەی تەندروستی بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ڕێنمایی.