له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌واڵه ره‌ت ده‌كاته‌وه و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، رێكاری یاسایی له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته به‌ر، كه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە میدیاكانی راگەیاندوە" ئەو بابەتە ڕاست نییە، چونكە كەسێك تووشی ئەو ڤایرۆسە بووبێت، ناتوانێت ئۆتۆمبێل لێبخورێت و دەسنیشانكردنی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆناش بەم شێوەیە دیاری ناكرێت و پێویستە ئەم كەسانەی گومان لەخۆیان دەكەن سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن".
وتیشی" هەر كەسێك ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبكاتەو و باسی كۆڕۆنا بێت و دەربكەوێت هەواڵەكە ناڕاستە، ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر".
ئەمەش لە كاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەیەوە، گوایە كەسێك لەناو ئۆتۆمبێلەكەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە باری تەندروستی تێكچووە ئەمەش دەنگدانەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستكردوە.