وەزارەتی تەندروستی: سەردانکردنی هاوڵاتیان بۆلای نەخۆش قەدەغە دەکرێت

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نوێدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشی له‌ نه‌خۆشخانه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرد.

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ رێگەگرتن لە ترسناكی بڵابوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی COVID-19 بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی تەواوی سەردانكردنی هاووڵاتییان بۆ نەخۆشخانەكان و سەنتەرەكان لەكەرتی گشتی و تایبەت (نەخۆشخانەكانی حكومی و ئەهلی)".

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە" دەبێت لە قاوشی نەخۆشخانەكان نەخۆش تەنها یەك هاوەڵی زیاتری لەگەڵدا نەبێت و لەبەشەكانی چاودێری چڕ پێویست بەبوونی هاوەڵی نەخۆش ناكات".

هاوکات لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم داواش لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆ پاڵپشتی هەموو لایەك لە كۆنتڕۆلكردنی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.



PM:07:05:05/03/2020