ئارسر توشی پێکان دەبێت


ئارسری برازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، توشی پێکان دەبێت و بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.
ئارسر لە قاچی راستیدا توشی پێکان بووەو بەوهۆیەوە دژی ریاڵ سۆسیداد ناتوانێت یاری بکات، ئەمەش پاش ئەوەی لە راهێنانەکانی رۆژی یەکشەممە توشی بووە.
ئەمڕۆش کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی، ئارسری  بانگ نەکردووە، ئەمەش بەهۆی پێکانەوە.

بە قسەی رۆژنامەکان ئەو یاریزانە ماوەی ٢ تا ٣ هەفتە دووردەکەوێتەوە
هەروەها بۆ یاریەکەی سبەی سۆسیداد هەریەکە لە رۆبێرتۆو سوارێز و عوسمان دیمبلی  بانگ نەکردووە.
یاریەکە سبەی لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەک ئەنجام دەدرێت و لە ناو یاریگای کامپ نۆی بەرشەلۆنەیە دژی ریاڵ سۆسیداد.



PM:06:42:06/03/2020