لە هەولێر دەست بە رشتن کرا
ئەو ئافرەتەی تووشبووە کەسوکاری سەلامەتە

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ راگەیاندنی دەستکردن بە پاککردنەوەی هەولێر بە دژە کۆرۆنا، راشیگەیاند"هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانی ئەو ئافرەتەی کە لە هەولێرە و تووشی کۆرۆنا بووە، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە".


فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە بۆ رشتنی شوێنە گشتیەکانی هەولێر سازکرابوو داوای لە هاوڵاتیان کرد کە یارمەتیان بدەن و دوکان و کۆگاکانیان پاک بکنەوەو ئەوانیش شوێنە گشتیەکان پاک دەکەنەوە، هەروەها وتی" تووشبووێکی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراوە و باری تەندروستی جێگیرە، خانەوادەکەشی هەموویان پشکنینیان بۆ کراوە،  هیچیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون“.


پارێزگاری هەولێر پێداگری کرد لەسەر ئەوەی  کە لەسەر رێوشوێنی خۆپارێزی بەردەوام دەبن و سوپاسی هاووڵاتییانی هەولێری کرد کە هاوکاریان بوون و داوای لێبووردنیشی لەوانە کرد کە بەهۆی ڕێوشوێنەکانەوە ”کە بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتیی شارەکەمانە“، زەرەرمەند بوون.


فرسەت سۆفی هۆشداری دا کە لە سەیرانکردن خۆیان و منداڵەکان بپارێزن و بۆیە پشوویانە تا لە ماڵەوە دابنیشین، ئەگەر چوونە گەشت و سەیران، کەواتە هیچمان نەکرد".


ئاماژەی بۆ کۆمەڵێک پێشنیارکرد کە ڕێوشوێنی نوێ دەبن بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام وتی " پێویستی بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت".
 


PM:12:54:07/03/2020