نیویورک حاڵەتی نائاسایی راگەیاند

حاکم ولایەتی نیویۆرک، ئەندریو کۆمۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسۆی کۆرۆناوە حاڵەتی نائاسایی راگەیاند.

 
کومۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، حاڵەتی نا ئاسایی راگەیاند، لە بەرئەوەی لەو ولایەتە ژمارەی تووشبوان گەیشتۆتە ٧٦ کەس.


حاکم ی نیویۆرک دەڵێت" لەکاتێکدا کە رێنومایی نوێ دەخەینەڕوو تا خەڵکی هەست بەو راستیە بکات کە کۆرۆنا بڵاوبۆتەوەو پڕوپاگەندە نییە، هەر بۆیە راگەیاندنێکی فەرمیان بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو راگەیاندنە حاڵەتی نائاساییمان راگەیاند تا ببێتە یارمەتیدەر بۆ کارمەندانی تەندروستی  کە لەدۆخێکی ئاڵۆز و باگرژدا کار دەکەن".

 
ئەندریۆ کۆمۆ وتیشی" حاڵەتی ناکاو رێگایەکی خێرا دەڕەخسێنێت بۆئەوەی هەموو رێوشوێنە پێویستەکان بگیرێتەبەر بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها دەمانەوێت مۆڵەتی کارکردن لەو کۆمپانیانە بسەنینەوە کە نرخی دەمامک و پێدوایستیەکانی تر بەرزدەکەنەوە".

 
هەتا ئەمشەو لە ئەمەریکا ٣٩٦ حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا هەیەو ١٧ کەسیش مردووە.




PM:11:02:07/03/2020