ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌وام له دادگاكانی هه‌رێم راگیرابێت. ده‌شڵێت" ته‌نیا مامه‌ڵه‌كان له دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سی راگیراوون".
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه گوایه ده‌وامی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگیراون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و هه‌واڵه‌کە ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا هاتووه" ده‌وامی دادگاكان ئاساییه و رانه‌گیراوه و لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌راستیه‌وه".
هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه" ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری داوه له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگرتن له قه‌ره‌باڵغی له نێو دادگاكان و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نیا مامه‌ڵه‌كان له دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سی و مه‌وادی كه‌سی(جگه له داوایه‌كان) و مامه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به ونبوون (مفقودات) له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه نه‌بینرێن و رابگیرێن".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه: كه ده‌وام له گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه و ته‌نیا ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه راده‌گیرێن و نابینرێن.