بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لەبارەی چۆنێتی وهرگرتن و دابهشكردنی مووچە كۆمەڵێك ڕێنمایی بڵاوكردەوە و داوا دهكات جێبهجێبكرێت.
ڕێنماییەكان بەشێكن لەو ڕێكارە خۆپارێزییانەی كە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگیرێنەبەر.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانییە:
ئاگاداری و رێنمایی تایبەت بە ڕۆژی دابەشکردنی مووچە:
داوا لە بەرێزان گشت بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکان دەکەین بۆ سەلامەتی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پابەندی ئەم رێنماییانەی لای خوارەوە بن لە رۆژی دابەشکردنی مووچەدا.
١ ـ پێویستە کەسی وەرگری چەک و لیستی مووچە دەستکێش و دەمامک بەکار بهێنێت لە پەروەردە و لە ناو بانك لە کاتی مووچە وەرگرتندا.
٢ ـ رێکخەرانی لیستی مووچە و دابەشکردنی چەک و لیست، لە گۆڕەپانی پەروەردە شوێنیان بۆ دیاریکراوە و هەر لە دەرەوە چەک دابەشدەکرێت.
٣ ـ تەنها یەک کەس لە مامۆستایانی بەرێز دێنە ژوورەوە بۆ وەرگرتنی چەکی مووچە.
٤ ـ هەر قوتابخانە و خوێندنگەیەک لە ریزی رێکخەری لیستی مووچەی خۆیدا سەرە دەگرێت.
٥ ـ لیستی مووچەی باخچەکان و ئامادەیی و پیشەییەکان لە لایەکەوە دابەش دەکرێت و بنەڕەتییەکانیش لە لایەکی دیکەوە.
٦ ـ پاراستنی چەکی مووچە لە ئەستۆی مامۆستای وەرگردایە و دەبێت باش ئاگاداری بێت.
٧ ـ هەر بەرێزێک دەزانێت لە کام سندوق پارە وەردەگرێت لە بانك دەبێت لەو ریزەدا سەرە بگرێت.
٨ ـ لەناو بانكدا هەشت سندوق دیاریکراوە و بۆ وەرگرتنی پارەکەش لەهەر قوتابخانە و خوێندنگەیەک تەنها دووکەس دەچنە ناو بانكەوە.
٩ ـ دوو تیمی پەروەردە لە ناو دیوان و لە بانك چاودێری ئەم ڕێنماییانە دەکەن تکایە هاوکارییان بکەن.
مامۆستایانی بەرێز پابەندبوونتان و هاوکاریکردنمان لەو رۆژدا بۆ پاراستنی تەندروستی هەمووانە و تکایە وەک هەمووکات پێشەنگ بن.
لەگەڵ رێزدا..
ب. پەروەردەی رۆژئاوا