حکومەتی هەرێم دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی راگرت

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا لە رۆژی یانزەی مانگەوە هەتا ٢٦ مانگ، دەوامی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم رابگیرێت.

 

لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی جێبەجێكردنی رێكارەكانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، بڕیاردرا لە ١١ تا ٢٦ی ئەم مانگە جگە لە تەندروستی لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم بكرێتە پشوو.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەبارەت بە راگەیاندنی پشووی فەرمی بەمەبەستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوە. 

لای خۆشییەوە حکومەتی عێراق کەمێک پێش ئێستا پشووی فەرمی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت راگەیاند، جگە لە دەزگا ئەمنییەکان و تەندروستی.

 


PM:04:32:09/03/2020