پەروەردەی شارباژێڕ ئاگاداری لەسەر دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ ئاگاداریی و رێنمایی گرنگی تایبەت بۆ رۆژی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوەو داوا لە مامۆستایان دەکات پەێرەوی بکەن.


لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، پەروەردەی شارباژێڕ داوا لە گشت بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکان دەکات بۆ سەلامەتی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە رۆژی دابەشکردنی مووچەدا پابەندی ئەم رێنماییانە بن:


1- پێویستە کەسی وەرگری چەک و لیستی مووچە دەستکێش و دەمامک بەکار بهێنێت لە پەروەردەو لە ناو بانک لە کاتی مووچە وەرگرتندا.


2- لیژنەی ڕێکخستنی وەرگرتنی چەک و چونە ژوورەوە بۆ ناودیوان دانراوە.


3- تەنها یەک کەس لە مامۆستایانی بەرێز دێنە ژوورەوە بۆ وەرگرتنی چەکی مووچە.


4- داوا لە بەڕێزتان دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەکە بن بەمەبەستی خۆپاراستن لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


5- پاراستنی چەکی مووچە لە ئەستۆی بەڕێوەبەر یان مامۆستای وەرگردایەو دەبێت باش ئاگاداری بێت.


6- هەر بەرێزێک دەزانێت لە کام صندوق پارە وەردەگرێت لە بانک دەبێت لەو ڕیزەدا سەرە بگرێت.
 


PM:09:44:09/03/2020