تەواوی شاری نەجەف كەرەنتینە كران

ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە شاری نەجەفى عێراق بەرپرسانی حكومەتی عیراق بڕیاریاندا تەواوی شارەكە بخرێتە ژێر چاودێری.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەجەف رایگەیاند‌" بە فەرمانی لوئەی یاسری، پارێزگار و سەرۆكی لیژنەی قەیرانەكان، لەپێناو رێگەگرتن و زیاتر بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ هەفتەیەك پارێزگاكە دادەخرێت و لە ئەمڕۆ سێشەممەوە بڕیارەكە جێبەجی دەكرێت".

 

هەروەها نووسینگەی پارێزگاری نەجەف ئاماژەی بەوەکردووە" رێگەی بەهیچ گەشتیارێك وكەسێكی دەرەوەی شارەكە نادرێت سەردانی نەجەف بكات. لە بازگەكانیش تەنیا رێگە بە تێپەڕبوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت، كە تەرم دەگوازنەوە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەك هاوڵاتی لە شاری نەجەف توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون و یەك حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراوە.

 

 

 


AM:11:51:10/03/2020