هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: له‌یه‌كێتی زیاتر ده‌نگم هێناوه
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كاندیدی ژماره یه‌كی لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30 نیساندا له‌ناو شاری سلێمانی به‌ته‌نها خۆی له یه‌كێتی زیاتر ده‌نگی هێناوه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له كه‌ناڵی knnی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا ده‌نگێكی یه‌كجار زۆری هێناوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش سوپاسی ده‌نگده‌ره‌كانی كرد.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد: به‌ته‌نها خۆی له‌ناو شاری سلێمانی له‌لیستێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه زیاتر ده‌نگی هێناوه.
AM:10:02:02/05/2014