به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه‌ته‌وه كه سه‌ردانی پرسه‌ی مامۆستا ئایینه كۆچكردوه‌كه‌یان كردوه به زوترین كات سه‌ردانیان بكه‌ن.
د.سەباتح نەسرەدین بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەئاگادارییەكەدا كە لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردوەتەوە رایگەیاند" داواكارم هەموو ئەو بەڕێزانەی سەردانی پرسەی كۆچكرد و مامۆستا ئاینیەكەی پارێزگای سلێمانیان كردوە بەزوترین كات سەردانمان بكەن بۆ پشكنینی پزیشكی".
وتیشی" گومان دەكەین سەدان كەس لەناو خەڵكدا هەڵگری ڤایرۆسەكە بن و دۆخەكە بەرەو خراپی دەڕوات و تکاتان لێدەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوەو رێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن".