"دەنگەكانی ئەو هۆڵەی سوتاوە سەلامەتە"

ئاگر لەناوەندێكی كۆكردنەوە‌و جیاكردنەوەی دەنگەكان لەهەولێر دەكەوێتەوە‌و كۆمسیۆن دەڵێت " دەنگەكان سەلامەتن".
 به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هەندرێن محەمەد بەمیدیاكانی راگەیاند " ئاگرەكە لەئۆفیسی هۆڵەكە كەوتۆتەوە نەك هۆڵەكە‌و بۆیە هیچ زیانێك بە سەندوق دەنگدانەكان نەگەیووە".
ناوبراو وتی " لەرێگای پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەین‌و ئەوانەی كەمتەرخەمن سزا دەدرێت".



PM:01:11:03/05/2014