وەزیری كشتوكاڵ: قەدەغەی هاتووچۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان ناگرێتەوە

 وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند" خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە، ئەمەش لە پێناو بەرزنەبوونەوەی نرخی مریشك و هێلكە، قەدەغەی هاتووچۆ ئەوان ناگرێتەوە".

 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ئاماژەی بەوەکردووە" دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان داوایان كرد رێگەیان پێ بدرێت كە پێداویستیی كێڵگەكانیان و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە لەنێوان پارێزگاو قەزاو ناحییەكان".

 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕاشیگەیاند" دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا كە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە، لەئێستاشدا خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لە پارێزگاكان، ئیدارە سەربەخۆكان و قائیمقامەكان كار ئاسانیان بۆ دەكرێت بۆ گواستنەوەی پێداویستی و بەرهەمەكانیان".

 

دەشڵێت" بڕیارەكە لەپێناو بەرزنەبونەوەی نرخی هێلكە و مریشكە لەسەر شانی هاوڵاتیانمان لەماوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ".

 

 

 

 


AM:12:31:17/03/2020