وەزارەتى تەندروستى داواى درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ دەکات

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكى به‌په‌له‌دا رایگه‌یاند" داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و به‌رده‌وام بوونی مانه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ ماڵ ده‌كه‌ین".

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی رۆژانی رابردوودا بەهۆی راگرتنی جموجۆڵ و هاتووچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا. سوپاس بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویست و سوپاس بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان".

وەزارەتی تەندروستی لەو راگەیەندراوەدا دەشڵێت" داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و بەردەوام بوونی مانەوەی هاووڵاتییان لە ماڵ دەکەین".

 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ماوەی چەند رۆژێكە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 



 




AM:10:49:18/03/2020