ئەمڕۆ چوارشەممە واشنتن پشتیوانیی خۆی بۆ پێكهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌تی عێراق دەربڕی، راشیگەیاند"ئەگەر عەدنان زەرفی بەرژەوەندییەکان بکاتە کاری لە پێشینەی خۆی ئەوا لە ئاستی نێودەوڵەتی پیشتیوانیی لێدەکرێت".
لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە نووسینێکیدا، پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ راسپێردراوی نوێ دەرىڕی وتی" هاوڵاتیانی عێراق حكومه‌تێكیان ده‌وێت كه گه‌نده‌ڵیی تێدا نه‌بێت و پشتیوانی له سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌یان بكات و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ دابین بكات".
لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا وەزیری دەروەەی ئەمریکا جەختیشیکردەوە: کە ئه‌گه‌ر عه‌دنان زورفی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه لە بەرچاو بگرێت و بیكاته كاری له‌پێشینه‌ی خۆی، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریكا و نێوده‌وڵه‌تییش پشتیوانیی لێده‌كرێت.
پەیامەکەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشه‌ممه ١٧ی ئاداری ٢٠٢٠ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، عه‌دنان زورفی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به ئیئیتیلافی نه‌سری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپارد.