کۆمپانیایەکی دەرمانی سلێمانی لەبارەی کۆرۆناوە مژدە دەدات بە هاوڵاتیان

کۆمپانیای " پایۆنیر " رایدەگەیەنێت کە دەرمانی بەکارهێنراوی چارەسەری کۆرۆنا لەسلێمانییەوە بێ بەرامبەر بۆ هەموو عێراق بەرهەمدەهێنرێت.

لە راگەیاندنێکدا کۆمپانیای پایۆنیر بۆ پیشەسازی دەرمان کە بنکەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو دوو دەرمانەی لەم دواییەدا وەک چارەسەری کۆرۆنای نوێ بڕیاریان لێدرا بۆ سەرجەم توشببوان بێ بەرامبەر بەرهەمدەهێنێت!".

وەک کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ دەکات، دەرمانەکان بریتین لە (HYDROXYCHLOROQUINE & AZITHROMYCIN).".

ئەم دوو چارەسەر لەئێستادا لە زۆرێک وڵاتان وەک تاقیکردنەوە لەسەر توشبوانی کۆرۆنای نوێ بەکاردەهێنرێت و لەزۆرێک لە تاقیکردنەوەکاندا ئەنجامی دڵخۆشکەر و باشیان هەبووە.( وەک کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ دەکات ).

ئەم دوو دەرمانە ساڵانێکی زۆرۆ لە بازاڕەکاندا هەیە و بەکاردەهێنرێت و بەرهەمهێنانی ئاسانە و هەموو کارگەیەکی دەرمان دەتوانێت بەرهەمی بهێنێت.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هەردوو دەرمانەکە کە لەهەموو وڵاتێک بەردەستە.
HYDROXYCHLOROQUINE: دەرمانی چارەسەری مەلاریا بۆ پێشتر بەکارهاتووە بۆ زانیاری زیاتر (https://www.facebook.com/1212397090/posts/10222514211383353/?d=n)
AZITHROMYCIN: پێشتر بەکارهێنراوە (https://medlineplus.gov/druginfo/meds/a697037.html)
ئەوەش پەیجی فەرمی کۆمپانیاکە:
https://www.facebook.com/Pioneer-company-for-pharmaceutical-industries-1037720696258513/
.

 


PM:07:28:22/03/2020