ناوهێنانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ دانیشتنێكی تری په‌رله‌مان دواخرا
لەكۆبوونەوەی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان، لیژنەی یاسایی هەڵبژێردراو ناوهێنانی سەرۆكی حكومەتو جێگرەكەی بۆ دانیشتێكی دیكەی پەرلەمان دواخرا.
ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئەندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ناوهێنانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی، به‌ڵام له‌دوای خسته ده‌نگی ئه‌و باسه‌وه، په‌رله‌مانتاران به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا ناوهێنانی حكومه‌ت دوا بخرێت بۆ كاتێكی تر.
هاوكات له بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان كه تایبه‌ته به دیاریكردنی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: له‌م كۆبونه‌وه‌یه ته‌نها لیژنه‌ی یاسایی دیاری ده‌كرێت، بۆ لیژنه‌كانی تر پێویسته له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كاندیدیان ئاماده بكه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان.
وتیشی: "هه‌رله‌باره‌ی لیژنه‌ی یاسایی له‌م كۆبونه‌وه ته‌نها لیژنه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت، دواتر لیژنه‌ی یاسایی له نێوان خۆیان سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێن".
له‌باره‌ی زیادكردن و كه‌مكردنی لیژنه‌كانی ناو په‌رله‌مان سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: "ده‌ستكاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان پێویستی به هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌یه".
PM:01:45:04/05/2014