لەبارەی گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك لە قەزایی سۆران روونكردنه‌وه ده‌درێت
تەندروستى سۆران سەبارەت بە گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەک لە قەزایی سۆران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" ئه‌و كه‌سه‌ی له قه‌زاكه‌یان گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌هۆی جه‌ڵته بووه نه‌ك تووشبوون به‌كۆرۆنا".
لە ڕوونکردنەوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى سۆران ئاماژەی بەوەکردووە" دەنگۆى ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هاووڵاتیەک لە سۆران بەهۆى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدابێت، بەڵام ئەو دەنگۆیە دورە لە ڕاستییەوە ".
هه‌روه‌ها تەندروستی سۆران دەشڵێت" ئەو کەسە بەهۆى جەڵتەى دڵەوە کۆچى دواى کردووە".
تەندروستى سۆران جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه: کە لێکۆڵینەوەى تە واو دەکەن و دڵنیاى ئەوەشیداوە کە تائێستا هیچ حاڵەتێکى کۆرۆنا لە سنورەکەدا تۆمارنەکراوە.
PM:02:21:23/03/2020