نرخی کارتی ئینتەرنێت لە هەرێم کەمدەکرێتەوە

كۆمپانیاییەكی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە خێرایی هێڵەكانیان زیاتر بكەن و لە مانگی حوزەیرانیشەوە كارتی ئینتەرنێت هەرزان بكەن.

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە" لە وەڵامی نووسراوی ژمارە(22)ی ڕۆژی 3-3-2020 ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کراوە، بۆ زیادکردنی خێرایی و داشکاندنی نرخی کارت. هەردوو کۆمپانیای(NOOR TEL) و (Fast Link) لە وەڵامی نووسراوەکەدا، پابەندبوونیان بە بڕیارەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند".

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەشڵێت" لە ئەمڕۆوە دووشەممەوە 23-3-2020خێرایی هێڵەکانیان بە ڕێژەی لە 100% زیاد دەکەن، هاوکات لە رۆژی 1-6-2020 وە بە رێژەی لە 25% داشکاندن لە نرخی کارتەکان دەکەن بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەرکەمکردنەوەی خێرایی و کوالیتی هێڵەکانی ئینتەرنێت هەبێت".

 

 

 


PM:05:16:23/03/2020