نەشتەرگەرییەكی گەورە و دەگمەن لەسلێمانی ئەنجام درا

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە، لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی نەشتەگەرییەكی گەورە و وورد و دەگمەن بۆ نەخۆشێك ئەنجام درا كەماوەی 10 كاتژمێری خایاند".

ڕاشیگەیاند" نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو بوو و بریتی بوو لەگواستنەوەی گۆشت و پێستی بەشێكی لەشی نەخۆشەكە بۆ شوێنی برین لەرێگەی مایكرۆسكۆپی بەستنەوەی دەمارەكان كەزۆر ووردن و بەچاو بینینێ زەحمەتە".

دەشڵێت" نەخۆشەكە كوڕێكی گەنجی كاسبكار بوو كەبەهۆی كارەباوە تووشی چەند برینێكی سەخت ببوو ، بەهاوكاری تیمێكی دڵسۆزی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری كەپێكهاتبوون لە پسپۆڕانی نەشتەرگەری و بێ هۆشكاری و پزیشكانی پایەبڵند و ستافی بێهۆشكاری و نەشتەرگەری و تاقیگە و كارمەندان بڕیاردرا لەم كاتە سەختەدا ئەم نەشتەرگەرییە گەورەیەی بۆ ئەنجام بدرێت".

PM:05:20:23/03/2020