لە هەولێر ڕێوشوێنە ئەمنییەکان دژی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا توندتر دەکرێن

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر لە نوێترین کۆبوونەوەیدا کە ئەمشەو سازیکرد، رێوشوێنی توندتر دەگرێتەبەرو دەیەویت لەنێو کۆڵانەکانی قەزاو ناحیەکانیشدا هاتوچۆی پیادەش قەدەغە بکات.


دەقی راگەیاندراوەکە:


دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دریژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ تاوەکو 2020.4.1، ئەمشەو ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.


کۆبوونەوە بڕیاریدا:


1-جگە لەقەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێل، هاتوو چۆی پیادەش لەسەر جەم کۆڵانەکانی قەزا و ناحییەکان و ناوەندی شاری هەولێر قەدەغەیە، تەنها بۆ حاڵەتی کڕینی خوراک و پێویستی زۆر زەرور نەبێ، هیچ کەسی تر ڕێگە پێدراو نییە، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی هێزە ئەمنییەکان بڵاوەی پێکراوە، هەرکەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.


2- سەرجەم مارکێت و سەمونخانە و نانەواخانەکان، ئەو شوێنانەی ڕێگەی کارکردنیان پێدراوە، پابەندنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دادەخرێن.


داواکارین لە تەواوی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر، پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ و ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن و لەماڵەکانیان بمێنەوە.


ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگای هەولێر
 


AM:12:26:24/03/2020