لە سۆران گردبوونەوەیەکی کاسبکاران داوای سووک کردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆکردن دەکەن

ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکە لە قەزای سۆران کۆمەڵێک هاولآتی گردبوونەتەوەو داواکاریان هەیە.

 

ئەو گردووبوونەوەیە کە لەلایەن کاسبکارانی جۆراو جۆرەوە رێکخراوە داوا دەکەن قەدەغەکردنی هاتوچۆیان بۆ سووک بکرێت تا بوار بڕەخسێت کاسپیەکانیان بکەن.

 

بەشداربووانی گردووبوونەوەکە خەڵکانی دووکاندارو میوەفرۆش و خاوەن ئۆتۆمبیلەکانی باریان تێدایەو داوا لە قائیمقامیەتی شارەکە دەکەن رێگایان پێبدات تا کارەکانیان بکەن.

 

بەرپرسانی حکومەت لەناوچەکە تا ئیستا وەلآمیان نەداونەتەوە.

 

تا ئێتسا لە ناوچەی سۆران یەک کەس تووشی کۆرۆنا بووە.

 

 



PM:12:00:25/03/2020