ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە ١٠٠ کەس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم کەسێکی تری تووشبووی بە کۆرۆنا راگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبوان بەرزبوەوە بۆ ١٠٠ تووشبوو.

 
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەبەندیخانە".

 
کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 100 حالەت و دوو مردن و ٢  کەس گیانیان لەدەستداوە.


وەزارەتی تەندروستی
25 ئازار 2020



PM:11:19:25/03/2020