به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند" كه توشبویه‌كی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوه‌ته‌وه".
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەشڵێت" تووشبووەكە چارەسەری پێویستی وەرگرتووە و باری تەندرووستی جێگیرە".
روونیشیكردەوە: كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە پەتای كۆرۆنا رزگاریان بووە، ژمارەیان گەیشتووەتە (٧) كەس.
لە هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا ١٥٠ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٦ كەسیان چاكبوونەتەوە و دوو كەسیش گیانیان لەدەستداوە.