كەسێكی كورد بە یارمەتیدانی رێكخراوە جیهادیەكان لەسویسرا حوكمدرا

‌کوردێک لە سویسرا گیرا
 دادگای باڵای تاوانەكانی سویسرا كاروان خانەقینی بەتۆمەتی یارمەتیدانی رێكخراوە جیهادیەكان ودامەزراندن وبەرێوەبردنی 7 پێگەی ئەلكترۆنی وكەناڵێكی تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی وبەشداری لەدەركردنی 3 گۆڤاردا، بە 3 ساڵ وسێ مانگی دابەسەریدا.
پێگەی دووربین كە پێگەیەكی ئیسلامی نزیك مەلا كرێكاری بڵاویكردەوە لە‌لایەن داواكاری گشتی سویسراوە لەمانگی 10ی 2012 و مانگی 2ی 2013 دوو جار سكاڵای لەسەر كاروان خانەقینی تۆماركرا بە تۆمەتی پاڵپشتی ویارمەتیدانی رێكخراوە جیهادیەكان ودامەزراندن و بونی رۆڵی سەركردایەتی لە ڕەوتی مەلا كرێكاردا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەرەكە دادگای باڵای تاوانەكانی سویسرا سكاڵاكانی ڕەت كردەۆتەوە،"بەڵام بۆ جاری سێیەم لە مانگی 3ی 2014 جارێكی تر داواكاری گشتی سكاڵای لە دژی كاروان خانەقینی تۆمار كردەوە بە تۆمەتی یارمەتیدانی لۆجستی رێكخراوە جیهادیەكان ودامەزراندن وگێڕانی رۆڵی سەركردایەتی لە ڕەوتی مەلا كرێكاردا".
لەهەواڵەكەدا هاتوو كە دوای دوو رۆژ لە دانیشتنی دادگا، دادگای باڵای تاوانەكان بەتۆمەتی كردنەوەی 7 پێگەی ئینتەرنێتی وكەناڵێكی تەلەفزیۆنی ئینتەرنێتی وبەشداری لەدەركردنی 3 گۆڤاردا بۆ پاڵپشتی گروپە جیهادیەكان".
مەڵپەری دووربین نزیك كرێكار دەڵێت " دادگای سویسرا حوكمی 3 ساڵ وسێ مانگی دابەسەر كاروان خانەقینیدا و دووساڵیش بەسەر برایەكیدا بەتۆمەتی یارمەتیدانی كاروان خانەقینی لەبەرێوەبردنی كارەكانیدا، لەسەر تۆمەتی دامەزراندن وگێرانی رۆڵی سەركردایەتی لە ڕ‌ەوتی مامۆستا كرێكاردا".
هاوكات بەپێێ‌ ئەو هەواڵە دادگای باڵای تاوانەكانی سویسرا بەرائەتی كاروان خانەقینی لە دامەزراندنی رێكخراوی "تیرۆریستی" راگەیاندووە,چونكە هیچ بەڵگەیەك نەبوە لەسەر بەشداریكردنی لە كردەوەی چەكداری یان ئەنجامدانی تەقینەوە لە عێراقدا. 
پارێزەری تاوانبارەكە كە ناوی تۆماس ڤێنگەری رایگەیاندووە" ئەو حوكمە قبوڵ ناكەین وئیستیئناف لە دژی حوكمەكە بۆ دادگای باڵای دەستوری بەرز دەكەینەوە چونكە بەڵگەكان لاوازن وبەپێی یاسا كاریان پێناكرێت".
كاروان خانەقینی جارێكی تریش لە شەوی 11-11- 2008 لەسویسرا  13 مانگ زیندانی كراوە‌و دواتر ئازاد كراوە.



PM:02:47:07/05/2014