گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ كۆده‌بنه‌وه
بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له ئاستێكی باڵادا هه‌ر سێ لایه‌نی ( یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان) كۆببنه‌وه.
سایتی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی بڵاویكرده‌وه، كۆبونه‌وه‌كه له مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت و له ئاستی مه‌كته‌ب سیاسی و ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و سایته بڵاویكردوه‌ته‌وه "جگه له تاوتوێكردنی ساخته‌كاریه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، گفتوگۆش له‌سه‌ر دۆخی نوێی هه‌رێمی كوردستان پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت".
PM:05:51:07/05/2014