حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر چاره‌نوسی خوێندنی ئه‌مساڵ كۆده‌بێته‌وه‌

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە و دەربارەی لابردنی كرێی دوكان و ماڵ و شوێنەكانی كاركردن و گۆڕانكارییەكانی مووچە بڕیار دەدات.

 

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت، بە گوێرەی ئامادەكاریەكان تەوەری هەرەگرنگ دەستكردنە بە جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی و رێکخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران".

جگە لەو تەوەرە لەبارەی ئەو ئەو خەڵکانەش گفتوگۆ دەكرێت كە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، بووەتە هۆكاری نەهێشنی بژێویان بۆیە باس لەوە دەكرێت بڕیاریك دەربكرێت بۆ ئەوەی سەرجەم خاوەن شوێن و موڵكەكان لە كرێكانیان خۆش ببن.

 

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، ئامادەكارییە بۆ خوێندنی ئۆنلاین و وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا پلانی خۆیان دەخەنەڕوو دەربارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، بۆ ئەوەی حكوومەت بەرچاوی روون بێت بۆ خوێندنی ئۆنلاین و ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی و دڵنیابوونەوە لەوەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت.

 

 



AM:09:57:01/04/2020