یەکێتی: پێشوازی لە بڕیاری حکومەت دەکات لەبارەی دەستکارینەکردنی مووچەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی لاهور جەنگی و ستاڤی یەکێتی حوکمی کۆدەبێتەوەو، لە کۆبوونەوەکەدا پێشوازی لە بڕیاری حکومەت دەکەن لەبارەی دەستکارینەکردنی  مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە".


لەو کۆبوونەوەیەدا وەک میدیاکانی یەکێتی ئاماژەیان بۆ کردووە " بە ڕێزێكی زۆرەوە روانییە پابەندبوونی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی حكومەتی ھەرێم و ستایشی شەونخونی و ماندووبوونی بێ سنووری پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و ھێزەكانی ئاسایش و ناوخۆی كرد كە جەنگاوەری پێشەوەی جەنگی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیانن".
 


لەتەوەرێكی تردا كۆبوونەوە گفتوگۆ کراوە ؛لەسەر لێكەوتە و كاریگەرییەكانی ئەم دۆخە سەختە لەسەر ئابووری ھەرێم و عێراق و جیھان و لەو بارەیەوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی " بەدەست خۆشییەوە پێشوازیكرد لە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە دستكارینەكردنی مووچەی فەرمانبەران سەرەڕای  سەختی بارودۆخەكە". 

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لەنێو ھەڵسەنگاندنی دوا پێشھاتەكانی بارودۆخی عێراق ، تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستی ھاتنەئارای ھەرچی زووە پێكھێنانی حكومەتێك كە خواستی رەوای خەڵكی عێراق و ھەرێمی كوردستان بپارێزێت و پابەندبێت بە دەستوور وەك چوارچێوەی گشتی پاراستنی مافی ھەموو پێكھاتەكان و لە نێویاندا مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان چارەسەری بنەڕەتی كێشەھەڵپەسێراوەكانی نێوان حكومەتی ھەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی 


لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەشێك لە تیمی یەكێتیی لە حكومەت بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئامادەبوون.

 


AM:12:30:03/04/2020