سبەینێ مووچەی كەمئەندامان بەپێی پیتی یەكەمی ناوەكانیان دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لە ئاگاداریەکدا بەهەزاران مووچە خۆر ئاگادار دەكاتەوە و لەو چوار چێوەیەشدا  ڕێکاری دابەشکردنی مووچەكانیان دەخاتەڕوو.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە" لە پێناو بەرژەوەندی فەرمانبەران و توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت و پاراستنیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكان چەند بڕیارێكی بۆ پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەگرێتەبەر".

ڕاشیگەیاندووە" داوا لە فەرمانبەران و كەمئەندامانی خۆشەویست دەكەن پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن و لە كاتی سەردانیان بۆ فەرمانگە و بانكەكان دەستكێشیان لە دەست بێت، دەمامك ببەستن و دوور بن لەبەریەك كەوتن لەگەڵ كەسانی دیكە".

بڕیارەكان :

 
1. ئاسانكاریكردنی هێزەكانی ناوخۆ لە هاتووچۆی فەرمانبەران و كەمئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
2. دابەشكردنی مووچەی كەمئەندامان بە پێی پیتی ئەبجەدی و لە كاتەكانی جیاواز كە خشتەی دابەش كردنەكە لە خوارەوە هاوپێچ كراوە
3. ئاسانكاری بانكەكان لە پێدانی مووچەی كەمئەندامان بە شێوەیەك ئەگەر كەمئەندام خۆیشی ئامادە نەبوو، بریكارەكەی یان خزمی پلە یەكی بتوانێت مووچەكەی وەرگرێت بە مەرجێك ناسنامەی كەمئەندامەكەی پێ بێت.
4. لە كاتی پێویست نووسینگەی بانكەكان دەتوانن باڵەخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە كار بێنن بۆ دروست نەبوونی قەرەباڵەغی.
5. دانیشتوانی ئەو شوێنانەی كەرەنتینە كراون بە تایبەت ( سێبیران)، بە پەیوەندی كردنیان بە ژمارە موبایلی ٤٤٨2750 مووچەكانیان بۆ دەبردرێتە ماڵەكانیان و پێویست ناكات خۆیان سەردانی بانكەكان بكەن .
خشتەی دابەشكرنی مووچە بە پێی پیتی یەكەمی ناوی كەمئەندامان
ڕۆژی شەممە 4ی نیسانی 2020
كاتژمێر ٨ تاكو كات ۹ پیتی ـــ ٲ ـــ
كاتژمێر ۹ تاكو كات ۱۰ پیتی ــــ ب،پ،ت،پ
كاتژمێر ۱۰ تاكو كات ۱۱ پیتی ــــ خ ،ح،چ،ج‌،د،ژ
كاتژمێر ۱۱ تاكو كات ۱۲ پیتی ــــ ر،ز،ژ
كاتژمێر ۱۲ تاكو كات ۱ پیتی ـــ س ،ش، ص ،چ ، ڤ
ڕۆژی یەكشەممە 5ی نیسانی 2020
كاتژمێر ٨ تاكو كات ۹ پیتی ـــ گ ،ع ،غ ،ف
كاتژمێر ۹ تاكو كات ۱۰ پیتی ــــ ق، ك، گ، ل
كاتژمێر ۱۰ تاكو كات ۱۱ پیتی ـــ م
كاتژمێر ۱۱ تاكو كات ۱۲ پیتی ــ ن ، هــ
كاتژمێر ۱۲ تاكو كات ۱ پیتی ــ و ، ی



PM:12:28:03/04/2020