سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
لیژنەی بەرنگاربوونەوەی دژە کۆرۆنای سلێمانی ڕێوشوێنی ٤٨ کاتژمێرەکە دیاری دەکات
ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا كۆبونەوە، چهند بڕیارێكیان دهركرد کە تایبەتە بەو رێوشوێنی جێبەجێکردنی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ ٤٨ کاتژمێرەکە.
بەپێی راگهیهندراوهكه"هاتوچۆو ئاڵوگۆڕی گشت كارمەندانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی (پشو نایانگرێتەوە)، بە مۆلیدە ئەهلیەكانیشەوە، لە ئەركی ڕۆژانەیاندا تەنها ماوەی دو سەعات (7 تا 9)ی بەیانی دەبێت، پێویستە بەڵگەنامەی پێویست پیشانبدەن، بەمەرجێك هەمو ڕێنماییە تەندروستیو كارگێڕیو ئارامییەكان جێبەجێ بكەن."
هەروەها هاتووە"كارمەندو ڕۆژنامەوانانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕێگەپێدراو دەبن، بەمەرجێك لەگەڵ باج یان ناسنامەی كەناڵەكەیاندا نوسراوی ڕاسپاردنیان بە ئەركی ڕۆژانەی ڕاگەیاندنكارانەیان هەبێت لەلایەن دەزگاكەیانەوە.هاوكات بەپێی لیستی موچە، ڕۆژانە كارئاسانیی بۆ موچەخۆرانی ئەو شوێنانە دەكرێت كە موچە وەردەگرن، بەمەرجێك بەڵگەی فەرمیی پیشانبدەنو پابەندی ڕێنماییە تەندروستیو كارگێڕیو ئارامییەكان بن."
باس لەوەش کراوە"هەموو هێزەكانی پۆلیسو ئاسایشو پۆلیسی هاتوچۆو لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، بە شێوازێكی نوێو بەپێی دابەشبونی گەڕەكەكان، لە تیمی هاوبەشدا ئەركی چاودێریكردنی پابەندبون بە قەدەغەی هاتوچۆوە جێبەجێ دەكەن، تەنها پۆلیسی هاتوچۆ مافی لێپێچینەوەی لە شۆفێرو ئۆتۆمبێلەكان هەیە، لەگەڵ هەمو تیمێكدا ڕێبەرێكی تەندروستی بەشدار دەبێت بۆ ڕێنماییكردنی شۆفێرو سەرنشینان."
ئۆراسپیۆنەکانی سلێمانی دەڵێن"لە دوای (48) سەعاتی قەدەغەی تەواو، هەمو چالاكییە ئابورییو بازاڕگەرییو داراییو عەلوەو یەكەكانی نیشتەجێبونو سیتیەكان و كۆمپانیاكانی دابەشكارییو ماركێتو خزمەتگوزاریی ڕۆژانە پێویستەكان لەلایەن قائمقامیەتی سلێمانیو (یەكە كارگێڕییەكانەوە) بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابوریدا، ڕێكدەخرێنەوە، بەمەرجێك كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیو كارگێڕیو ئارامییەكان بن.
هەروەها هاتووە "جوڵەو كاروباری دامودەزگا حكومیەكانو كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت لەلایەن پارێزگای سلێمانیو بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ناوخۆی پارێزگاو فەرمانگەی پەیوەندیدارەوە ڕێكدەخرێنەوە. ههروهها لەدوای (48) سەعاتی قەدەغەی تەواو، پێویستە هەمو هاوڵاتییەك لەكاتی هاتنە دەرەوەو مامەڵەی ڕۆژانەدا، دەستكێشو ماسك بەكاربهێنێتو پابەندی ڕێنماییە تەندروستیو كارگێڕیو ئارامییەكان بێت."
بڕیارشدراوه،"ئاڵوگۆڕی بازرگانیو كاركردن لە كەرتەكانی كارەبا، پاڵاوگەكان، ئاو، پەیوەندییەكان، ئینتەرنێت، كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك، بەپێی بڕیارو ڕێكارە دیاریكراوەكانی وەزارەتی ناوخۆو پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبێت، بەمەرجێك پابەندی ڕێنماییە تەندروستیو كارگێڕیو ئارامییەكان بن. هاوكات دروستكردنو گواستنەوەی خواردەمەنی بۆ كەرەنتینەكان بەپێی ڕێنماییەكان بەردەوام دەبن."
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە"لەدوای (48) سەعاتی قەدەغەی تەواو، هەمو كارێكی خێرخوازیی پێویستە بە ئاگاداری یەكە كارگێڕییەكانو لیژنەی سەرژمێریكردنی خێزانە كەمدەرامەتەكانەوە بێت لە پارێزگاو یەكە كارگێڕییەكاندا. ههروهها بانكە ئەهلییەكان بەهەمان پەیڕەوی ڕاگەیەندراوی پێشوو بەردەوام دەبن.
سهبارهت به بازاڕی دۆلارهكه له بڕیارهكهدا هاتوه،"بازاڕی دراوی سلێمانیو هەر شوێنێكی تریش دادەخرێن تا ئەوكاتەی لەلایەن قائمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانیو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشو ژوری بازرگانی و پیشەسازییەوە بەشێوەیەكی تەندروستی گونجاو ڕێكدەخرێنەوە".
له كۆتایدا راگەیەندراوەکەی ژووری ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هاتووە" پێویستە هەمو هاوڵاتیانو دامودەزگاكانی كەرتی گشتییو تایبەتو مێدیاكانو ڕێكخراوەكان بایەخی تەواو بە كەلتوری (خۆپارێزیی و تاكپارێزیی) بدەنو برەو بە پەروەردەی تاكپارێزیی بدەن بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی بوارە جیاجیاكان لە ئایندەدا بەجۆرێك، كە تاك خۆی، خۆی بپارێزێت. لەدوای (٤٨) سەعاتی قەدەغەی تەواو، هەر خزمەتگوزارییو ماركێتو بوارێك بكرێتەوە پێویستە بە پلەی یەكەم كار لەسەر پەیڕەوی دلیڤەری بكاتو پابەندی ڕێنماییە تەندروستیو كارگێڕیو ئارامییەكان بێت."
PM:11:59:04/04/2020
پارێزگای سلێمانی
کۆرۆنا
دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
چاڤی قسەی خۆی لەسەر دوورخستنەوەی کرد
ئەستێرەکان
گۆران ساڵح بێدەنگی شکاند و پەیامێک بۆ پەرواز حسێنی هاوسەری پێشووی دەنێرێت
فرمێسك ئەلبومێكی نوێ بەناوی خۆیەوە بڵاودەكاتەوە
پەرواز حسێن تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند
وێنە.. بڵند عەبدوڵا لە ساڵیادی هاوسەرگیریدا چی دەڵێت؟
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
Spee Media