هێرش ده‌كرێته سه‌ر كاروانی ئوتۆمبێله‌كانی بابه‌كر زێباری
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری عێراق له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له ناوچه‌ی سلێمان به‌گ شه‌ش بۆمبی چێندراویان پێدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكی كورد كوژراو دووی تر به‌سه‌ختی برینداربوون.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی رووداو، سه‌گڤان زێباری، به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی بابه‌كر زێباری رایگه‌یاند: له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر رێگای سلێمان به‌گ ، شه‌ش بۆمبی چێندراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازیكی كورد كوژراوه‌و دوو سه‌ربازی تریش برینداربوون.
زێباری وتیشی: له دوای ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ش بۆمبه‌كه، جارێكی تر له نزیك كه‌ركووك دوو هاوه‌ن كه پێشبینی ده‌كرێت له ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیای بارهه‌ڵگره‌وه هاوێژرابێت، ئاراسته‌یان كراوه، به‌ڵام زیانێكی وای نه‌بووه و كاروانه‌كه به‌ره‌و هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
PM:03:53:10/05/2014