قائیمقامی هەولێر رێوشوێنی دوای کاتژمێر ١٢ ئاشکرا دەکات



قائیمقامی هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، ئەو رێوشوێنانە دیاری دەکات کە دوای کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ پەیڕەو دەکرێت.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، نەبەر عەبدولحەمید جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەەوە کە قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام دەبێت و، دەشڵێت" چەند پێشنیارێکمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەرزکردەوە تاوەکو ئاسانکاریی بۆ کردنەوەی نانەواخانە و مارکێتەکان بکەین و ئەو شوێنانە لەژێر رێنمایی نوێ کراوە دەبن".


لە درێژەی لێدوانەکەی نەبەز عەبدولحەمید دەڵێت " پێشنیاری کات و دیلیڤەری (گەیاندنمان) کردووە و هەموو ئەو شتانەی پێویستن بۆ ژیان، بەردەست دەبن".

 

کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ ئەو ماوەی ٤٨ کاتژمێرە تەواو دەبێت کە وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆی توندتر کردەوە. 




AM:11:30:06/04/2020