وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە قەدەغەی هاتووچۆ بەمجۆرەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
دەقی راگەیەندراوەکە..
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ:
زۆر سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆ ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە وبەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان.
هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.