ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ به‌هۆی تووشبوونی سێ كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا گوندی سمەخه‌یلانی سه‌ر به قه‌زای سۆران كه‌ره‌نیتن كرا.
به‌پێى زانیارییه‌كان، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆگوندی سمەخه‌یلانى سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كانى سنورى قه‌زای سۆران كه‌ره‌نتین كرا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى تووشبوونى ژنێك و دوو منداڵى خه‌ڵكى سنوره‌كه به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركرا، كه به‌ركه‌وتووى تووشبووانى پرسه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كارێزانى شارى هه‌ولێر بوون،
هاوکات هەر ئەمڕۆ د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاش ئەو ٤١ کەسەی لە پارێزگای هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون مەترسیەکی گەورەی ئاشکرد و وتی" هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره و كاره‌ساتی مرۆییدایه".