وەزیری ناوخۆ: قەدەغەی هاتوچۆ تا ١٢ی شەو درێژكرایەوە

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" قەدەغەی هاتوچۆ تا كاتژمێر ١٢ی شەو درێژكراوەتەوە".

 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" لە دوای کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە هاتووچۆ بەپێی کاتژمێر دەبێت و  ٢٤ کاتژمێری شەو و رۆژ دابەشکراوە بەسەر چوار شەش کاتژمێری و بەو پێیە  ١٨ کاتژمێر هاتووچۆ دەبێت".

 

ئەوەشی خستەڕوو" بڕیارەکان لە دەستی پارێزگارەکان دەبێت و خۆیان بڕیار لەسەر ئەو شیوازە هاتووچۆیە دەدەن".

 
 
 


PM:06:33:06/04/2020