وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند" سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا".
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکران".
دەشڵێت" کە خێزانێکی دایک و باوک تەمەن ٣١ ساڵن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن ١٠ مانگ لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاینەوە و لەکەڕەنتین دابوون".