سەرکردەی دوو حیزبی کوردستانی لەدەرەوەی ولآتن

دوو سەرکردەی دوو حیزبی کوردی و ئەندامێکی پێشووی ناسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پێش بڵاووبوونەوەی کۆرۆناوە لە ئەوروپان.

 

عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، چەند مانگێک پێش سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سەردانێکی شەخسی لە ولآتی سویدە، هەروەها هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی دایکی، کە پێشتر یەکێک بووە لە ئەندامانی دیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوانیش بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لەدەروەی ولآت لە بەریتانیان.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، عومەری سەید عەلی کە خاوەنی رەگەزنامەی سویدیە، ماوەیەک لەمەوبەر کێشەی ئیقامەو شوێنێ نیشتەجێبوونی بۆ دروستبووە لە ولآتی سویدو بۆ ئەو مەبەستە چەند مانگێکە لەو ولآتەیە.

 

هەرچی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی یە لەگەڵ دایکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد مەبەستی چارەسەرکردنی تەندروستی بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد چوونەتە ئەو ولآتەو، لە ماوەیەک دوای تەواوبوونی کۆنگرەی یەکێتیەوە لەو وڵاتەن.

 

تا ئیستا لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و، لەو دوو وڵاتەی کە سەرکردەی هەردوو حیزبەکەی لێیە، نازانرێت کەی دەگەڕێنەوەو چۆن دەگەڕێنەوە. 

 

 

 



PM:04:27:09/04/2020